لە شاری هەولێر هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبا و زیادەڕۆییەکانی دەستیپێکرد.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوندى پارێزگاى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ئەمڕۆ دووشەممە دووبارە دەست بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی (بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵ)ی کرایەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: ھاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەو ھەڵمەتە لە قازانجی ئەوانە، بۆیە داوا دەكەین ئەوانەی كارەبایان بە زیادەڕۆ راكێشاوە پێش ئەوەی تیمەكان سەردانیان بكەن، خۆیان سەردانی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی سزا نەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد" دەمانەوێت ئەو كارەبایەی دزراوە بیگێڕینەوە، بۆ ئەوەی دۆخی نالەباری كارەبا چاكبكەینەوە و كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاد بكرێت".