لە هەڵەبجە دوو حاڵەتی تری تووشبوی کۆرۆنا راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دوو تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکران". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران".

 

ڕاشیگەیاند" تووشبووەکان خێزانێکی ژن و مێردن کە پیاوێكی تەمەن ٥٥ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٥٥ ساڵ، پیاوەکە نیشانەی نەخۆشی ھەیە و ئافرەتەکەش بەرکەوتووی پیاوەکەیە". 



PM:10:37:08/06/2020