تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکەش ١٢٦١ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا و ٣٠ حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٢٦١ حاڵهتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بهههرێمی كوردستانیشهوه دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٣٥٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
پێشتریش وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە".