هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە " سپی " راگەیاند سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد سەرەتا لە ٢٢٠ ملیار دینارەوە دەستپێدەکات کە لە ٤٠٠ ملیارەکەی حکومەتی عێراقی فیدراڵی مانگی پێشوو ماوەتەوە کە ناردبووی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

بەپێی ئەو زانیاریانە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدایە تا بتوانێ مووچەی سەرجەم کارمەندانی پێ دابین بکات.

 

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن یەکەم وەزارەتی حکومەتی هەرێم کە مووچەی پێدەدرێت، وازەرەتی تەندروستی هەرێم دەبێت.

 

 



PM:04:02:12/06/2020