لە عێراق هەزارو ٩٥ کەس تووشی کۆرۆنا دەبێت



لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەسەرتاسەری عێراق هەزار و ٩٥ تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.




وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، پشكنینی كۆرۆنا بۆ نۆ هەزار و ٧٥٧ هاوڵاتی كراوەو، لەو ژمارەیە هەزار و ٨٥ كەس تووشی کۆرۆنا بووە.




لەر اگەیەندنەکەی وەزارەتی تەندروستییدا هاتووە" لە دوێنێوە ٣٩ كه‌سی تووشبووی كۆرۆناش بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە، ٣٠٠ كه‌سی تووشبووی پەتاكەش چاك بوونەتەوە".




تا ئێستا لە عێراقدا ١٧٧٧٠ تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون.
 


PM:07:11:12/06/2020