عێراق.. لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٥ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەسەرتاسەری عێراق ٤٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا".

 

لە راگەیاندنی رۆژانەی ئاماری کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لەسەرتاسەری عێراق لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١هەزارو ١٠٦ کەس تووشبووە".

 

ژمارەی چاکبووان لەسەرتاسەری عێراق ١١٥٠ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە کە ئەمە زۆرترین ژمارەی چاکبوونەوەیە لە عێراق تۆمار کرابێت.

 

کۆی ئەو پشکنینانەی کراوە بۆ کۆرۆنا لە شەو و رۆژێکدا ١٠ هەزارو ١٣٥ کەسە، کە ١هەزارو ١٠٦ کەسیان ئەنجامەکەی پۆزەتیفە.

 

 

 

 



PM:04:30:15/06/2020