بەهۆی تەقینەوەی مین دوو كەس بوونە قوربانی

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنوورییەكانی بانە و ئورمیە جووتیارێك گیانی لە دەست داو كۆڵبەرێك بریندار بوو".

 

رێکخراوی هەنگاو کە چاودێری دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات رایگەیاند" دوێنێ دووشەممە بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی سوراوی شاری بانە، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا کە ناوی ئەحمەد ئەعلەمە و پیشەی جوتیار بووە".

 

ئاشكراشیكرد، كۆڵبەرێكی خەڵكی گوندی ئەلیە لە ناوچەی سیلوانای سەر بە ئورمیە بە ناوی "قابیل مەرجانی ڕاد" لە كاتی كۆڵبەریدا و بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەست دا و لە ئێستادا لە ناوەندە پزیشکیەکانی ئورمیە لە ژێر چاودێریدایە.

 

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١١ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ١٠ کەسیان بریندار و یان کەم ئەندام بوون.

 

 

 



AM:09:39:16/06/2020