وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ٧٥ نەخۆشی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرە".
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ٧٥ نەخۆش باری تەندروستیان ناجێگیرە و ٢٠ نەخۆشیش لە دۆخێکی خراپدان، بۆیە تکایە هاوکارمان بن لە بەخشینی پلازمادا بۆ رزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکانمان".
جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند رۆژێکی بانکی خوێن و تەندروستی سلێمانی داوا لە چاکبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن کە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمەبەستی چاکبوونەوەیان.