شەوی ڕابردوو تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا کەهەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای مانەوەی بۆ چەندین ڕۆژ لەسەنتەری چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته دوو هه‌زار و ٦٥٥ توشبوو، له‌نێویاندا ٦٣ مردن هه‌یه، هه‌زار و ١٠٤ نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه، ئێستا هه‌زار و ٤٩٢ نه‌خۆش له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.