تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" لە سنوری ناوچەی قەزای چەمچەمال نۆ کەسی تر تووشی کۆرۆنا دەبن".
لاپەەڕەی فه‌رمیی ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ لە فەیسبووک د. فەرهاد محەمەد مستەفا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵی رایگەیاندووە" نۆ هاوڵاتی تر له‌دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌میان له‌تاقیگه‌ی سه‌نته‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی كۆرۆنا له چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌نجامه‌كه‌ی "پۆزه‌تیف" بوو ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
لەبارەی تووشبووەکان ڕاشیگەیاندووە" تووشبووەکان هه‌شت ئافره‌تی ته‌مه‌ن (67 و 51 و 49 و 47 و 32 و 28 و 21 و 18 ) ساڵ و پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، كه‌سه‌رجه‌میان نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، له ئێستادا له ژێر چاودێریدان".