زیدان هێشتا ترسی هەیە


زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هێشتا ترسی هەیە لە بردنەوەی خولەکە سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو توانیان ٢-١ لە یانەی ریاڵ سۆسیداد ببەنەوەو پیشەنگی لە چنگی یانەی بەرشەلۆنە دەربهێنن.

راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە پرێس کۆنفرانسی دوای بردنەوەکەی سۆسیداد قسەی کردو رایگەیاند" شایەنی ئەو سێ خاڵەبووین کە بەدەستمان هێنا، سەرەڕای ئەوەی لە یاریەکە رووبەڕووی زەحمەتی بووینەوە.
راشیگەیاند"زۆر دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم بەڵام  دەزانین رێگاکەمان زەحمەتی زۆری تیدایەو ئێستا لە کۆی ١١ یاری ٨ یاری کۆتیمان ماوەو دەبێت سەرجەمیان ببەینەوە بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بهێنین.
لەسەر پێکانی رامۆس هەموانی دڵنیا کردەوە کە لەوانەیە سوک بێت و سبەی پشکنینی بۆ دەکرێت، هیوای خواست ئەو یاریزانە توشی پێکانی قورس نەبووبێت.
یانەی ریاڵ مەدرید ٦٥ خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دێت.
 


AM:11:14:22/06/2020