پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئێران‌و هێزەکانی ئۆپپزسیۆنی کوردا لە ورمێ روودەدات

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێون سوپای پاسداران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە نزیک ئورمیە رووی داوە تا ئێستاش بەردەوامە.


بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، "ئێوارەی سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠) تێکەڵچوونێکی چەکداری لە نێون سپای پاسداران و یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لە نزیک گوندی “کورانە” سەربە ناوچەی سۆما و بردۆستی ئورمیە هاتووەتە ئاراوە".


سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە " لانیکەم سێ ئەندامی سپای پاسدارن لەو تێکهەڵچوونە کوژراون و تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە تێکەڵچوونەکە هەر بەردەوامە".


بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، گوندی کوران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران گەمارۆ دراوە و بەردەوام هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت.


تا کاتی نوسینەوەی ئەو هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی پەرپرسیارەتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی حکومەتی ئێران هیچ زانیاریەکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
 




AM:12:20:24/06/2020