بۆتن ٢٠ ساڵە لەسەر حوکمەو ریفراندۆمی ئەو وڵاتە تا ٢٠٣٦ دەیهێڵێتەوە لەسەر کورسی دەسەڵات

فلادەمیر پۆتن ٢٠ ساڵە لە پۆستی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیراندایە، بەپێی ئەم ریفراندۆمە نوێیەی ئەمڕۆ دەستپیدەکات، دەتوانێت تا ٢٠٣٦ لەسەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە.

ئەم ریفراندۆمە کە وەک " بەیعە " ناوزەد دەکرێت لە مڕۆوە دەستپێدەکات و تا ١ی تەموز بەردەوام دەبێت و بەپێی ریفراندۆمەکە گۆڕانکاری لەدەستوردا دەکرێت و پۆتن دەستکراوە دەبێت لە دوای ٢٠٢٤ یشەوە تا ٢٠٣٦ دەتوانێت خۆی هەڵبژێرێتەوەو لە پۆستی سەرۆک وڵات بمێنێتەوە.

پۆتنی ٦٧ ساڵ، لای خۆیەوە بە دووری نەزانی کە دوای تەواوبوونی ئەم خوولەی لە ٢٠٢٤ دا بەپێی گۆڕانکاریەکانی دەستور تا ٢٠٣٦ لەسەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوەو خۆی هەڵبژێرێتەوە.

ریفراندۆم کە ئەمڕۆ دەستپێدەکات رۆژێک دوای ئاهەنگ گێڕانە بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر نازیەکان و کۆتایی شەڕی دووەمی جیهانی کە دوێنێ رووسیا یادی ٧٥ ساڵەی کردەوە. 

کانونی دووەمی ئەمساڵ پۆتن پێشنیاری دەستکاری دەستوری کرد و کە دیارترین گۆڕانکاریش ئەوەیە خۆی بمێنێتەوە لە دوای ٢٠٢٤ کە کاتی تەوابوونی خولی ئێستایەتی، بۆ دوو شەش ساڵی تر.  

بڕیاربوو ریفراندۆم لەسەر دەستور لە ٢٢ی نیسان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە و کەرەنتینەی گشتیەوە دواخرا بۆ ئەمڕۆ کە تا ١ی تەموز بەردەوام دەبێت.

 


AM:10:21:25/06/2020