ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی عەلی تەتەر، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەک پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژارد
عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆک لە یەکەم لێدوانی‌دا بە ڕۆژنامەنووسانی رایگەیاند" پرسی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو گوندانەی هێزی نایاساییان تێدایە ئەرکی لە پێشینەی دەبن".
وتیشی" گۆڕانکاری لەپۆستەکان شتێکی سروشتی و گرنگە، بۆیە کاتێک ئاڵوگۆڕی پۆستەکان دەکەن، پۆست بۆ کەس نادۆزنەوە".
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین 15ی 12ی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه، دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە، له ساڵی 2002 بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك، له كۆنگره‌ی 13ی ساڵی 2010ی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی 10ی سۆران، 8ی زاخۆ و 1ی دهۆكی پارتی بووه.