به‌ڕێوه‌به‌ری وێستگه‌ی كاره‌بای چوارقوڕنه به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، بەختیار مەلا حەسەن، لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا و مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی گیانی لە دەستدا.
تاكو ئێستا ١٣١ هاووڵاتی له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی توشبونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار كه‌سیان دانیشتوی ئیداره‌ی راپه‌ڕین بوون.