وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی سەرۆک کۆماری عێراق دەداتەوە



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی وەڵامی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەداتەوە لەبارەی هەڵوێستیەوە لەسەر لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان.

 


حامی ئاکسۆی بە نووسراوێک وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە روونکردنەوەکەی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی ھەردوو ئۆپەراسیۆنی "چنگ-ھەڵۆ" و "چنگ-پڵنک" دایەوە.

 


وەک ئاژانسی ئاندۆڵ بڵاویکردۆتەوە، ئاکسۆی ئاماژەی بەوەدا کە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوەکەی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بانگەشەی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە گوایە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی "چنگ-ھەڵۆ" و "چنگ-پڵنک" لەلایەن سوپای تورکیا لە باکووری عێراق زیانی گیانی خەڵکی سڤیل ھەبووە، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم بانگەشانەی لە راگەیەندراوەکەدا خراوەتەڕوو بەدەر نییە لەو پروپاگەندەیەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لایەنگرانی بۆ ناشرینکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

 


ئاکسۆی جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە کاربەدەستدانی عێراق بە پڕوپاگەندەی رەشی تیرۆریستان ھەڵنەخەڵەتێن و راشیگەیاند: "لە ھەنگاوەکانی ئەنجامدان و پلاندانانی ھەر ئۆپەراسیۆنێکمان، گرنگییەکی تایبەت دەدەین بە پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل. ئەم پرسە لەلایەن کاربەدەستدانی عێراقیشەوە زانراوە. سوپای قارەمانمان لەمبارەیەوە مێژوویەکی پاکی ھەیە. جارێکی دیکە ئەوە وەبیردەھێنینەوە کە ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە عێراق ھەماھەنگیمان لەگەڵدا بکات لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە ھەڕەشەی لەسەر سەقامگیری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی (عێراق) دروستکردووە".

 

 
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: "جارێکی دیکە ئەوە بەبیردەھێنینەوە کە ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە عێراق ھەماھەنگیمان لەگەڵدا بکات لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە ھەڕەشەی لەسەر سەقامگیری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی (عێراق) دروستکردووە".

 


AM:08:07:27/06/2020