تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی ڕانییە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ڕانییە گیانی لەدەستدا. 

به‌مه‌ش تائێستا پێنج كەس لە دەڤەری راپەڕین بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٦٨ كەس لەو دەڤەرە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، لەو ژمارەیەش ١٨ كەسیان بە تەواوی چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

 

تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزا و ٥٣٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و ٦٣٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٨١ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات بەیانی ئەمڕۆش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا گیان لەدەستدانی ئافرەتێكی تەمەن ٥٥ ساڵی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە ڕاگەیاند، کە ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێنرا بوو ‌و پێشتریش نەخۆشیی درێژخایەنی نەبوو. 

 


AM:10:35:28/06/2020