سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای ڕزگارکردنی ژیانی ئەو پارێزەرانە دەکات کە مانیان گرتووە

سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان (هەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی پێشکەش بە وەزیری دادی تورکیا عەبول حەمید گول کرد داوای ڕزگارکردنی ژیانی ئەو پارێزەرانە دەکات کە مانیان لە خواردن گرتووە. 

 

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سیاسەتمەدار و هاوسه‌رۆكی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنەدایە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لەبارەی دوو پارێزەری ئەندامی بیرۆی یاسایی گەل، پارێزەر ئیبرو تیمتیک و پارێزەر ئایتاچ ئونسال، کە هەردووکیان مانیان لە خواردن گرتووە، پەیامێکی پێشکەش بە وەزیری دادی تورکیا عەبول حەمید گول کرد و دەڵێت" لە دەرەوەی فکری سیاسی تکاتان لێ دەکەین مەهێڵن مرۆڤایەتی بمرێت".

 

دەمیرتاش لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەشڵێت" ئەمە یەکەمجارە بۆ هاوکارەکانم داواکارییەکم لە سیاسەتمەدارێک هەبێت تکایە ئەم کارە بکە، با پارێزەران ئیبرو تیمتیک و ئایتاچ ئونسال بژین". 

 

تیمتیک و ئونسال لە مانگی چوارەوە بۆ داواکاری مافەکانیان دەستیان کرد بە مانگرتن لە خواردن گرتووە و هەتا دێت باری تەندروستیان خراپتر دەبێت.

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و بڕیارى زیندانى کردنى لەسەر یەک دۆسیە بۆ دەرچوە بە زیندانیکردنى بۆ ماوەى پێنج مانگ، هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى چوار ساڵى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.

 


PM:12:06:28/06/2020