ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

سەرباری ئەوەی رێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ توند کراوەتەوە، بەلآم دابەشکردنی مووچە ئەمڕۆ دوو شەممەو رۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی دووی وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردەش دابەشبکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سبەیەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

مووچەی ئەم مانگە بۆ پلە بالآکان بە بڕینی لە ٥٠% ەوە دەبێت و،  بۆ کۆی فەرمانبەران جگە لەوانەی مووچەیان لە خوار ٣٠٠ هەزارەوەیە ٢٥% دا لێ دەبڕدرێت. 

 



AM:08:45:29/06/2020