لە کەرکوک مێردمنداڵێک باوکی خۆی دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە فیشەک باوکی خۆی دەکوژێت و لە دوای کوشتنی باوکی هەڵدێت تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

 

سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کاتژمێر ٤:٠٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی دەروازەی شاری كەركوك، باوكێك  لە كاتی خەودا لەلایەن كوڕە تەمەن ١٦ ساڵەكەیەوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بە دەمانچە کوشتووە و دواتر هەڵاتووە".

 

وتیشی" بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و ئەو وتانەی لەخێزانەكەی وەرگیراوە، هیچ كێشەیەكیان نەبووە، جگە لەوەی كەشەوی رابردوو باوكی لەكوڕەكەی داوە و تەنانەت كاتێكیش خەوتوون بەتەنیشت خۆیەوە خەواندوێتی".

 

سامان ڕەمەزان ئەوەشی خستەڕوو، كە تۆمەتبارەكە هەڵاتووە و هێشتا دەستگیرنەكراوە.

 

 

 


PM:01:37:29/06/2020