دۆلار و تمەنی ئێرانی نرخێکی نزمیان تۆمار کرد

ئەمڕۆ ١ی تەموز دۆلاری ئەمەریکی بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخێکی نزمی تۆمار کرد، هەروەها تمەنی ئێرانی کە بەردەوامە لە تۆمار کردنی نرخێکی نزم، ئەمڕۆش هاوشێوەی رۆژانی رابردوو نرخی نزمە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٢٥٠ دینارە، لە رۆژانی پێشوو بە نرخی لەسەرو ١٢٤ هەزارەوە بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٦٥٠ دینار.

 



PM:12:03:01/07/2020