ئاسایشی سێمانی دەستبەسەر ١٢٧ كارتۆن حەبی قاچاخدا دەگرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەیگەیەنێت" هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە شارۆچكەی نالپارێز پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر توانیان دەست بەسەر بڕی ١٢٧ كارتۆن حەبی نایاسایی بگرن". 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" کەوتووە راگەیاند، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیماندا بەمەبەستی  پاراستنی سەروماڵ و تەندروستی هاووڵاتیان  و رێگریكردن لە  هێنانە ناوەوەی هەرجۆرە دەرمانێك و پێداویستیەكی پزیشكی بەڕێگەی قاچاخ و نایاسایی و بەدەر لەڕٍێنمایی و چاودێری تەندروستی كە  كاریگەری خراپ  بۆ  سەر تەندروستی هاووڵاتیان  دروست دەكات،  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان  لە شارۆچكەی ناڵپارێز پاش وەرگرتنی  رەزامەندی دادوەر ئەمڕۆ 1ی تەموزی 2020 توانیان لەگوندی (وشیاری) سەر بە شارۆچكەی ناڵپارێز  دەستبگرن بەسەر بڕی (127)  كارتۆن حەب  كە هەندێكیان لەناو پاكەت و  ئەوانی تریان لە ناو شوشە دابوون.

1- (111 ) دوسەد و یانزە كارتۆن كەلە ( 3330 ) سی هەزراو سێ سەد و سی قتو حەب پێكهاتبون لە جۆری ( OPD pharma – vitamin-c ) .

2- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 60 ) شەست پاكەت حەب  پێكهاتبو  لە جۆری (ADVIFEN 400 ) .

3- (4 ) چوار كارتۆن كەلە ( 192 ) سەد و نەوەد و دوو پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Ovocept-HD) .

4- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 40 ) چل پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Metromax) .

5- (1 ) یەك كارتۆن كەلە ( 120 ) سەد و بیست پاكەت حەب  پێك هاتبو لە جۆری (Triamcinolone N.N.) .

6- (6 ) شەش كارتۆن كەلە ( 480 ) چوار سەدوو هەشتا پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Libro-C) .

7- (2 ) دوو كارتۆن كەلە ( 360 ) سێ سەدوو شەست پاكەت حەب  پێك هاتبون لە جۆری (Fargesic) .

كەبەشێوەیەكی نایاسایی و بەدەر لەڕێنمایی و چاودێری تەندروستی لەڕێگەی قاچاخەوە  ویسترابوو  بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان، سەرجەم مەوادە دەست بەسەراگیراوەكان بەر لە  خستەنازاڕو هەوڵدان بۆ ساغكردنەوەیان دەستیان  بەسەرداگیراو رێكاری یاسایی گیرایەبەر  لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

 


PM:03:55:01/07/2020