ئەدیبێکی دیاری کورد بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا



ئەدیب و نوسەری کوردی دیاری شاری کەرکوک حوسێن عومەر بەرزنجی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بەپێی سەرچاوە تەندروستیەکانی پارێزگای کەرکوک بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی تەموز لە تەمەنی ٧٨ ساڵی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


حوسێن عومەر بەرزنجی نوسەرو ئەدیبەو یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتیی نووسەرانی كورد لە شاری کەرکوک.
ناوبراو بە کەسایەتیەکی ئاینی ناسراوەو وتاربێژیشی کردووە.
 


PM:04:29:02/07/2020