" شێرکۆ جەودەت و یوسف محەمەد یەک قسە دەکەن، بۆ هێرش بۆ سەر ئەم‌و، کەچی وەسفی یوسف دەکەن"

لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە نوسینێکدا، لەبارەی خانەنشینی پەرلەمانتارانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات شێرکۆ جەودەت و یوسف محەمەد یەک قسە دەکەن، بۆ هێرش بۆ سەر ئەم وەسفی یوسف محەمەد دەکەن.

لە پۆستێکدا بەناونیشانی " بەرگریەک لە ویژدانەوە " حاکم لەتیف شێخ مستەفا نووسیوویەتی " بەرێز شێرکۆ جەودەت دەڵێ ئەندامانی فراکسێۆنەکەی ئێمە ھەموو مەرجە یاساییەکانیان تێدایەو خانەنشینی ڕەت ناکەنەوە، کەچی زۆرێک لە پەیج و ئەکاونتەکان بەکێویان ھەڵگێڕاون ودەستیان کردوە بە تەشھیرو سوکایەتی کردن پێیان. کەچی ھاوڕێی ئەزیزم بەڕێز یوسف محەمەد ھەمان قسەی کردوە و دەلێ من لە ئێستادا مەرجەکانی خانەنشینی گشتی نامگرێتەوەو کەی ئەو مەرجانەم تێدا بەدی ھات خانەنشین دەبم ، ھەمان ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەستیانکردوە بە وەسف و سەناکردن و دەستخۆشی کردن لێی ، لەکاتێکدا لەروی قانونیەوە ئەو ئێستا پەرلەمانتاری عێراقەو شمولی خانەنشینی ھەر ناکات ئەگەر مەرجەکانیشی تێدا بوایە ،لەداھاتوش کە مەرجەکانی تێدا ھاتەدی مافی ئەو لەپەرلەمانی کوردستان نەماوە ، بەڵکو مافی خۆیەتی لە پەرلەمانی عێراق خانەنشین ببێ، نەک کوردستان".

ئەو کەسایەتییە سیاسی و یاساییە دەڵێت "نازانم ئەدمینی ئەو پەیجانە دەبێ خەڵک بەچی تێبگەن؟ یان خۆیان بەراستی لەبابەتەکە نەگەیشتوون، کەس نیە پێیان بڵێ خەلک وشیارەو بەم کارەتان زیانی زیاتر لە حیزبەکەتان دەدەن".

حاکم لەتیف مستەفا دەشڵێت "دەبێ ئەوەش بزانین تاقە حیزب کە وەک حیزب ئەم دەسکەوتەی بۆ ھەژمار بکرێ ، ئەگەر دەسکەوت بێ تەنھا نەوەی نوێیە، ئەوانیش ئەگەر ئەندامەکانیان مەرجەکانی خانەنشین بونیان تێدابێ".

 


PM:10:09:03/07/2020