ژنە هونەرمەندی ناسراوی عەرەب رەجا جەداوی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوای مانەوەی زیاتر لە مانگ و نیوێک لە نەخۆشخانە بەهۆی کۆرۆناوە، ئەم بەیانییە ژنە هونەرمەندی ناسراوی عەرەب، رەجا جەداوی گیانی لەدەستدا.
 
کچی هونەرمەند، ئەمیرە حەسەن موختار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گیان لەدەستدانی دایکی بڵاوکردەوەو میدیا میسریەکانیش لەزاری کچەیەکەوە گیان لەدەستدانی ئەو هونەمەندە ناسراوەی میسر و جیهانی عەرەبیان بڵاوکردەوە.


جەداوی کە تەمەنی ٨٢ ساڵ بوو، ماوەی مانگ و نیوێکە تووشی کۆرۆنا ببوەو لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسماعیلیەی وڵاتەکەی، خەوێندرابوو.


رەجا جەداوی لە ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ بە شاجوانی میسر هەڵبژێردرا. سەرەتای کاری هونەری بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی سەدان دراما و شانۆ و فلمی کردووە.
 


AM:08:39:05/07/2020