گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت

ئەمڕۆ ٦ی ٧ی ٢٠٢٠ نرخی دۆلاری ئەمریکی ڕێژەیەک بەرزبوەوە، هاوکات نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بە جێگری مایەوەو گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتوە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣هەزار دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزارو ٩٠٠ دینار بو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٧ هەزارو ٧٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥١ هەزارو ٩٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٦٥٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٢٥٠ دینارە. 



AM:10:23:06/07/2020