چوار شەممە و پێنج شەممە ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

وەزارەتی دارای و ئابوری هەرێم رایگەیاند رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

 

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دارای رۆژی چوار شەممە موچەی پەروەردەکانی دەرەوەی شار دابەشدەکرێت، رۆژی پێنج شەممەش مووچەی پەروەردەکانی ناو شار دابەشدەکرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدا کە پلە باڵاکان نیوە مووچەیان لێدەبڕدرێت و سەرجەم فەرمانبەرانی تر لە ٢١% مووچەکانیان دەبڕدرێت، جگە لەو موچەخۆرانەی موچەکانیان لەسەرو ٣٠٠ هەزار دینارەوەیە هیچیان لێ نابڕدرێت.



AM:09:27:07/07/2020