توشبویەکی تری کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن ٦٣ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا، کە ماوەی ١٠ رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە". 

کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین ٢٨٧ کەسە کە ١٧٦ کەسیان پیاوە و ١٠٤ کەسی دیکەیان  ئافرەتە، هەروەها حەوت لەوان منداڵن، تاوەکو ئێستا ٥٨ کەس چاکبونەتەوە، هەروەها ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پێنج پیاو و پێنج ژنن.
 



AM:09:59:08/07/2020