لە هەولێر كەسێك برایەكی و زڕدایكی دەكوژێت

لە کۆمەڵگای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک برایەکی خۆی و زڕ دایکی کوشت.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویکردەوە، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پاش ئاگاداركردنەوەیان لەڕودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپەو كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كردو دوای ٦ سەعات توانیویانە لە سەعات ٤:٠٠ی بەیانی تۆمەتبارێك بەناوی (ع.ج.ی) دەستگیر بكەن.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی هەولێر رونیشیكردوەتەوە: بكوژەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بەكوشتنی برا و زڕ دایكی خۆی و دانی نا بەتاوانەكەیداو بەپێی ماددە ٤٠٦ لە یاسای سزادان بەندكراوەو دراوەتە دادگا.




PM:07:26:08/07/2020