ئەمڕۆ هەینی لە وڵاتی سویسرا تیروپشکی قۆناغی هەشت و پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان راکێشراو گشت رووبەڕووبوونەوەکان بەمشێوەیە بوو.
لایپزیگ- ئاتلەتیکۆ مەدرید
پاریس سانجێرمان- ئاتڵەنتا
براوەی ریاڵ مەدرید و مان سیتی رووبەڕووی براوەی یۆڤانتۆس و لیۆن دەبێتەوە
براوەی بایرن میونخ و چێڵسی رووبەڕووی براوەی بەرشەلۆنە و ناپۆلی دەبێتەوە.
یارییەکانی چارەکی کۆتایی لە 12 تا 15ی مانگی هەشت ئەنجام دەدرێت.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی لە 18 و 19ی مانگی هەشت ئەنجام دەدرێت.
یاری کۆتایی لە 21/8/2020 ئەنجام دەدرێت.