بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی كەركوك سووتا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەڕەكی واست لە شاری كەركوك، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەی ماڵەكەیەوە سووتا، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەكرا.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوکـ لەکاتی تێکردنی بەنزین بۆ موه‌لیدەی ماڵەکەی خۆی، موه‌لیدەکە ئاگری گرت بەوهۆیەوە دکتۆر حسێن ئیبراهیم بەڕێوبەری نەخۆشخانەی "حەی نەسر" بەشێکی جەستەی سووتا". 

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە وتی" كاتێك بەنزینی كردوەتە مۆلیدەی ماڵەكەی، ئاگر كەوتوەتەوە، بەو هۆیەوە بەشێكی زۆری جەستەی سوتاوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی نەخۆشخانەی ئازادی كرا". 



PM:07:40:10/07/2020