٢١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا و ١٣٩ تووشبووش چاکبوونەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمشەو هەینی بڵاویکردەوە، لە کۆی  ١٦٣٥ پشکنین کە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ گومانلێکراوان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٢١١ پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە و ١١ کەسیش گیانی لە دەستداوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوی تەندروستی هەرێم ژمارە (١٣٦): 

 

1. کەرەنتین:  (١٩٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٥٦٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٦٧ هەولێر)، (١٩٦ سلێمانی)، (١٢٠٦ دهۆك).
2. پشکنین:  (١٦٣٥ پشکنینی نوێ) 
(٥٤٨ هەولێر)، (٣٥٤ سلێمانی)، (٥٤٩ دهۆك)، (١٣٢ گەرمیان)، (٥٢ هەڵەبجە).
3. تووشبوو:  (٢١١ تووشبووی نوێ)
(٧٠ هەولێر)
(٧١ سلێمانی، ٤٧ گەرمیان)
(١٠ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)
4. چاکبوون:  (١٣٩ چاکبوون)
(١٢٤ هەولێر)
(٨ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)
5. مردن:  (١١ مردن)
(٢ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٢ گەرمیان) 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨١٧٢ هاوڵاتی (١٦٦٠٣ دەرچوو)
پشکنین ١٥٦١٠٠  (٦٨٤٠٥ هەولێر، ٥١٠٢٦ سلێمانی، ٣٥٢٨٩ دهۆك، ١٣٨٠ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٩٣٧  (٢١٨٤ هەولێر، ٦٢٣٠ سلێمانی، ٢٧٠ دهۆك، ٢٥٣ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٢١١  (١٤٩٣ هەولێر، ١٤١٦ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ١٢٧ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٤٢١  (٦٤٣ هەولێر، ٤٥٦١ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)
مردن ٣٠٥  (٤٨ هەولێر، ٢٥٣ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٠ تەمووز ٢٠٢٠



PM:08:02:10/07/2020