ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كەسێكی دیكە به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا، که پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵه و دانیشتوی قه‌زای سەیدسادقە.
راشیگەیاند" پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک خه‌واندنی له نه‌خۆشخانه شەوی رابردو ئەو هاوڵاتییە گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش 13یەمین حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدانه لە سەیدسادق".