پارێزگای کەرکوک چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ئیدارەی كەركوك چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و دەوامی فەرمانگە حکومییەکان، کە لەم بڕیارانەی خوارەوە پێکهاتوون:

1-لەكاتژمێر 5:00ی بەیانی بۆ كاتژمێر 7:00ی ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.

2-لەكاتژمێر 7:00ی  ئێوارە بۆ 05:00ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێ دەكرێت و سزای ئەو كەسانە دەدرێت كەسەرپێچی دەكەن.

3-دەوامی رۆژانەی فەرمانگە حكومییەكان لەكاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەرۆ دەبێت.

4-رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی 24 كاتژمێری جێ بەجێ دەكرێت.

5-سەرجەم دەروزەكانی كەركوكـ بەڕووی پارێزگاكانی دیكەدا بە داخراوی دەمێننەوە.

AM:09:30:12/07/2020