وێنە.. نازدار بە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان نازدار جەزیری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 

نازدار جەزیری ئەستێرەی دیاری باکووری کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی جیاوازی هەبوو.

 

نازدار لە ساڵی ١٩٨٧ لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبووە لە تەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە، تا ئێستا دوو ئەلبوومی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە و لە باشوری كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.
 
 


PM:11:05:12/07/2020