شەوی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، شه‌وی دووشه‌ممه هاوڵاتیه‌كی تری سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد".
ڕاشیگەیاند" كۆچكردوو ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (٦٦) ساڵانه و دانیشتووی شاری ڕانیه‌یه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ته‌ندروستی راپه‌ڕین ئاشكرایكردووه: ١٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه، كۆی گشتی تووشبووانیش گه‌یشتوه‌ته ٣٢٢ توشبوو، له‌نێویشیاندا ١٤ مردن هه‌یه، ٧٠ توشبووش چاكبونه‌ته‌وه.