دژەتیرۆری یەکێتی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئۆپراسیۆنی "پاڵەوانانی عێراق" لە پارێزگای دیالە بڵاوکردەوە

دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئۆپراسیۆنی "پاڵەوانانی عێراق" لە سنوری پارێزگای دیالە بڵاوکردەوە.

 

لەم ئۆپراسیۆنەدا هێزی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان بەهاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی پاڵەوانانی عێراق بۆ گەڕان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا.

 
بەپێی راگەیەندراوی دژەتیرۆری یەکێتی، هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان و دژەتیرۆری عێراق قۆناغی چوارەمی پرۆسە سەربازیەكەیان بەسەركەوتویی كۆتایپێهێناوە.

 

 




PM:08:16:16/07/2020