لە گەرمیان هاوڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی وەلی هەیەر سەر بەقەزای کفری هاوڵاتییەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لە گوندی وەلی هەیەری سەربەقەزای کفری، تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (خەتاب کەریم کامل) لەدایبکووی 1992 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی تەزوی کارەباوەگیانی لەدەستدابوو.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بەوتەی برایەکی کەلەکاتی ڕوداوەکەلەگەڵی بوە ناوبراو لەدەواجنێکی مریشک کاری کردوەو بەیانی ئەمڕۆ دەستکاری غەتاسی ئاوی کردوە لەئەنجادا کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 


PM:04:13:21/07/2020