شەڕی میدیای لەسەر لاهور شێخ جەنگی درێژەی هەیە، ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی وەڵامی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەداتەوەو دەڵێت " دایکم نەناوی سەبیحەیەو نە بەعسی بووە".
ئەحمەد کانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە وەڵامی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەداتەوەو دەلێت " ئەگەر دایكی رەفیق حزبی بوایە، ئەوا وەك سەركردە دیارەكانت مەلەفی لە ئەمن دەبوو“.
لەو وەڵامەدا ئەحمەد کانی کە بەرپرسی لقی دووی پارتیشە لە هەولێر، حاجی مەسیفی بە " پیکاب دز" ناوزەد دەکات و دەڵێت " پیكاپدزێك به‌ناوی حاجی مه‌سیفی نووسینێكی منداڵانه‌ی له فه‌یسبووكی خۆی له دژی دایكم نووسیوە، بۆ زانیاریی هه‌موو لایه‌ك، له ساڵی ١٩٦٧ تا ١٩٧٥ دایكم سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بووه و ناوه‌كه‌شی (سه‌بیحه) نییه، بۆیەش ناوی ئاشكرا ناكەین، تا بڕۆن و بپرسن بزانن وایه یان نا".
دەشڵێت ”دایكم ماوەیەكی بەرچاو كادیرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان بووه و ئه‌و مامۆستایانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردووه شایه‌تیی رۆڵ و خه‌باتی ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر دایكم ره‌فیق حزبی بوایە، ئێستا وه‌ك سه‌ركرده دیاره‌كانتان مه‌له‌فی له ئه‌من و ئیستخباراتی عێراق ده‌بوو كه دوای رووخانی سه‌دام هه‌موویان ئاشكرا بوون، بۆیه ته‌حه‌دداتان ده‌كه‌ین به ڕسته‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌موو دیكۆمێنته‌كانی به‌عس و ئیتیحادی نیسائی هەبێت و ناوی ئه‌و ئافره‌ته تێكۆشه‌ره‌مان بۆ بهێنن“.
لە كۆتاییشدا ئەحمەد كانی بە حاجی مەسیفی دەڵێت: “له‌و شوێنه‌ی جاشایه‌تی ته‌واو بوو، ئێوه ده‌ستتان پێكردەوە، تكایه ئێوە باسی دۆسیە مەكەن، با بیرتان نەهێنینەوە چۆن لەنێو بازاڕی هەولێر، هه‌ولێرییە‌كان به فیكه و دروشمی پیكابدز و قۆڵبڕ ده‌ریان كردن یان به فوول ئێچ دی نیشانتان بده‌ینه‌وه؟”.
کانی وێنەیەکی دایکی لەگەڵ سەرکردەی کۆچکردووی پارتی مەلا مستەفا بڵاوکردۆتەوە.
دوێنێ حاجی مەسیفی لەو وەڵامی ئەو هێرشەی کانی کردبوویە سەر هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهوری شێخ جەنگی، دایکی ئەحمەدی کانی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی بەعسی سەردەمی سەدام ناوزەد کرد.
لەماوەی پێشوودا پارتی و یەکێتی لەرێگای میدیای سێبەرەوە شەڕی نهێنی یەکیان دەکرد، لە دوێنێوە بە ئاشکرا ئەندامانی سەرکردایەتی هەردوولا شەڕی میدیای یەکتر دەکەن.