یەكێتی بۆ كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا

بڕیارە سبەی یەكشەممە پەرلەمانی كوردستان بەبێ ئامادەبوونی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی (سپی)، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ شاری سلێمانی بڕیاردراوە کە رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان نەکات، بۆ بڕیاردان لە كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان (سپی)، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی كرا، كه‌ بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبوونەوەکە ئه‌نجامبدرێت.

 

بڕیارە سبەی یەکشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و ‌دانیشتنی ژماره‌ ٦ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەكە لە وەزیری پێشمەرگە و تەندروستی و دارایی و ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندی هەولێر و بەغدا، ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەبن.

 

 

 
 
 

 



PM:11:47:25/07/2020