تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ چاكبوەوەی كۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە".
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی پلازمای خوێن بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا به‌كارهات و تا ئێستاش زیاتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی لە سنووری شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیووە".
هاوکات د.یاد نەقشبەندی داوای له چاكبووه‌كانی تری كۆرۆنا کرد بۆڕزگاركردنی ژیانی كه‌سوكاریان و ته‌واوی هاووڵاتیان پلازمای خوێن ببه‌خشن، چونكه ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه و رێژه‌یه‌كی زۆر له توشبووان چاكبوونه‌ته‌وه.
پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" هەر چاكبوویەكی كۆرۆنا دوای ١٤ رۆژ لەچاكبوونی دەتوانێت بتڵێك خوێن ببەخشێت، ئەوانیش لەو بتڵە خوێنە پلازماكەی دەردەهێنن و بۆ سێ تووشبووی دیكەی بەكاردێنن".