تەندروستی سلێمانی: لە دوو هەفتەدا هەزار و ٧١١ هاوڵاتی هەڵگری كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزارو ٧١١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو (١٧١١) کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٤٥٦٨) كەس چاك بوونەتەوە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٢٤٥٠ توشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش ٦٨٣٥ كەس چاكبوونەتەوە و ٤٩١ هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

AM:08:53:27/07/2020