بەهۆی كۆرۆناوە كەسێك لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان تووشبوویەکی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٠ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان گیانی لەدەستدا، كە ژنێکی تەمەن ٧٣ ساڵ بووە". 

ڕاشیگەیاندووە" کۆچکردوو بۆ ماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێریدا بووە و تەندروستی باش بووە و لە ژێر ئۆکسجین دەرهێنراوە، بەڵام دوێنێ پێنج شەممە باری تەندروستی تێکچووە و بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

 

تائێستا لە هەرێمی کوردستان ١٣ هەزار و ٦١٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانین، هەروەها ٥٢٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە ٨٩٤ كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبوونه‌ته‌وه‌.



AM:09:10:31/07/2020