تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆست لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەکەن و تا ئێستە زیانەکان نەزانراوە .
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتژمێر ١١:٠٠ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندینجار تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینیان کردووە لە سنووری برادۆست.
هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ڕەزو و پوشوو پاوانی هاوڵاتیانی سنورەکە کەوتووەتەوە، بەڵام دەربارەی زیانی گیانی هیچ زانیارییەک تا ئێستا نەزانراوە.
ساڵانە ئێران دەڤەری برادۆست و باڵەکایەتی بە بیانووی هەبوونی پێشمەرگەی دیموکرات بۆردمان دەکات و تا ئێستە چەندین هاووڵاتی و کاسبکار لە ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانی گیانی و مادیان پێ گەیشتووە .