"پێشبینی دەكرێت لەم ڕۆژانەدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت"

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت''.

 

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاند" لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرەو لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت''.

هەروەها وتیشی" بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێدابەش دەكرێت". 

شێركۆ جەودەت ڕاشیگەیاند" تاوەكو ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت". 



PM:12:41:08/08/2020