سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" رۆژی چوارشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".
شاسوار عه‌بدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی" وه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌خلاقی، وه‌ك تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه، هێنده‌مان له‌سه‌ره كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان بین و هه‌ڵوێستمان هه‌بێت و بێ ده‌نگ نه‌بین، باقیه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر هاوڵاتییان كه تا چ ئاستێك ئاماده‌ن بۆ داواكردنی مافی خۆیان".
ڕاشیگەیاند" دڵنیا بن کە دەسەڵات دەیەوێت ساردتان بکاتەوە و میللەت بە بێ دەنگی بمێنێتەوە، بەڵام نابێت لەمە زیاتر ڕێبدەین بە ئەم هەمو زوڵم و بێڕێزییەی کە بەرامبەرمان ئەنجام دەدرێت".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكراشیكردووە: له چه‌ند رۆژی داهاتودا شوێنی خۆپیشاندانه‌كان له هه‌مو شاره‌كان راده‌گه‌یه‌نن.