لە کەرکوک ژمارەی مردوانی تووشبووی كۆرۆنا بۆ ٢٨٤ كەس بەرزبوەوە

تەندروستی كەركوك رایگەیاند" ٢٩٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا تۆماركراوە". 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٧٠٤ حاڵەت و ٢٨٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٦٠٧ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، هه‌زار و ٩١٣ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌. 
 
 


PM:10:40:08/08/2020