دۆلار جێگیرە..لیرە و تمەن نرخیان نزمە

بەیانی ئەمڕۆ ٩ ی ئاب نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ جێگیرە، نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە تۆمار کردنی نرخی نزم.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٦٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ، لیرە و تمەنی ئێرانی لە نزمترین ئاستەکانی خۆیدایە، بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٦٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٠٠ دینار.



AM:09:41:09/08/2020