لە سلێمانی ٢٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ٢٧ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٢ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ڕاشیگەیاند" تائێستا ١٣٩ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٢٦ کەسیش لە ژێر ئۆکسجیندایە". 
 
هاوکات ئەمڕۆ ٢٧ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە و دوو توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی نۆ هەزار و ٩٣ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٤٥١ كەس گیانیان لەدەستداوە پێنج هەزار و ٦٢٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە. 

PM:06:39:09/08/2020