سبەی ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رامبه‌ر پەیمانگای تەکنیکی كارەبایان نابێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كاره‌بای سلێمانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كی كاره‌با ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری به‌رامبه‌ر پەیمانگای تەکنیکی فیده‌ری 248 ده‌كاته‌وه، سبه‌ی دووشه‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ڕاشیگەیاندووە" سبەی له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 12:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:07:15:09/08/2020